ئێران ڕاست دەکات دەوڵەتی ئەمریکا بێ بەڵێنە

دوابەدوای بڕیاری کۆشکی سپی بۆ چوونە دەرەوە لە سووریا، سێناتۆری هاو حێزبی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارکۆ ڕوبیو سێناتۆری کۆماریخواز لو یلایەتی فلۆریدای ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە و دوابەدوای بڕیاری کۆشکی سپی بۆ چوونە دەرەوە لە سووریا لە پەیامێکی تویتەری ڕایگەیاند: بڕیاری ترامپ سەبارەت بە سووریا ڕوانگەی ئێران سەبارەت بە بێ بەڵێنیەکانی دەوڵەتی ئەمریکا پشت ڕاست دەکاتەوە.

سێناتۆری کۆماریخوازی ویلایەتی فلۆریدا لەم بارەوە درێژەی دا: ئەگەر ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ڕاست بن، دەوڵەتی ترامپ هەڵەیەکی گەورەی کردووە کە پاشهاتکانی سەرووتر لە سووریا دەبێت.

شیاوی باسە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمرۆ ڕایگەیاند ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا بەڕێوە دەبات و ئەو هێرشەش بە ئەگەرەوە ئەمڕۆ یا سبەی دەست پێدەکات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسێک لە پێنتاگۆن چەند کاتژمێر پێش لە فەرمانێک کە کۆشکی سپی سەبارەت بە کشانەوەی تەواوی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا وەرگیراوە، هەواڵی دا؛ بڕیارێک کە کوردەکان لە سووریا ئەوە وەکوو خەنجەرێک لە پشتەوە بە خۆیان لێک دەدەنەوە.

ئەو بەرپرسە لە پینتاگۆن بە کەناڵی الحرە وتی: ئێمە فەرمانێکمان لە دەوڵەتی ئەمریکاوە لە سەر کشانەوەی تەواو لە سووریا بە پێی شانەی کاتی کورت خایەن وەرگرتووە.

News Code 28753

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =