وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە هەولێر/ دیدار لە گەڵ بارزانییەکان

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا دوای بەجێهێشتنی بەغداد بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەرۆكایەتی شاندێک لە رێگەی فڕۆکەخانەوەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك لەبەرپرسانی دیكەی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

بڕیاره‌ له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، لاڤرۆڤ وێڕای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ بارزانی و هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش كۆببێته‌وە.

لاڤرۆڤ به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای دیپلۆماسی و بازرگانی و ئابووری رووسیا سه‌ردانی عێراقی كرد و ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو چه‌ند رۆژێك له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ یه‌ك رۆژ كورت كرده‌وه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ مۆسكۆ.

بڕیارە لاڤرۆڤ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان رووسیا و هەرێمی كوردستان و دۆخی ناوچەكە و بەتایبەت دۆخی باکووری سووریا بكات.

News Code 28745

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =