فەرمانی پاشەکشێی یەکجاری سەربازانی ئەمریکا لە سووریا دراوە

بەرپرسێکی پێنتاگۆن لە پێدرانی فەرمانی پاشەکشیی یەکجاری لە سووریا بە سەربازانی ئەمریکی لە لایەن کۆشکی سپییەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النشره"، بەرپرسێکی پێنتاگۆن لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "الحره" وتی: ئێمە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە فەرمانی پاشەکشیی یەکجاری لە سووریا بە پێی خشتەی زەمانیی کورتخایەن پێ دراوە.

شایانی باسە کە چەند کاتژمێر لەوە پێش دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تویتەری خۆیدا، وێرای ڕوون کردنەوە لە بابەتی کشانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا، ڕایگەیاند: چاوەروان دەکرا کە ئەمریکا تەنیا ٣٠ رۆژ لە سووریادا بمێنێتەوە، ئەگەرچی چەند ساڵ لەو بڕیارە تێپەڕبووە. ئێمە لەوێدا ماینەوە و لە شەڕێکی بێ کۆتاییدا گلاین. کاتێک من گەیشتمە واشنتۆن، داعش لەو ناوچەیەدا حکوومەتی دەکرد.

ترامپ ئیدعایشی کرد: ئێمە خێرا خەلافەتی داعشمان بە تەواوەتی تێکشکاند و ئەو تێکشکاندنە بریتی بوو لە دەستگیر کردنی هەزاران کەس لە ئەندامانی داعش کە زۆربەیان ئەورووپی بوون. بەلام ئەورووپا خوازیاری گەڕانەوەیان نییە و دەڵێن ئەمریکا دەبێ هێزەکانی داعش لای خۆی ڕاگرێت.

ناوبراو لە درێژەدا نووسی: وەک هەمیشە ئەمریکا لە ناتۆ و بازرگانی و هەموو شتێکدا ئامادە بووە. کوردەکان لە شەڕدا هاوڕێمان بوون بەڵام بێ بەرامبەر شەڕیان نەکردووە، دنیایەک پارە و چەکمان پێداون. ئەوان چەندین دەیەیە لە تورکیاش لە شەڕدا بوونە. من لەو شەڕە دەچمە دەرێ. ئێستا سێ ساڵ لەو کاتە تێدەپەڕیط، بەڵام کاتی ئەوە هاتووە لەو شەڕە بێمانا و بێ کۆتاییە بێینە دەرێ و سەربازەکانمان بگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختیشی کرد: لە هەر جێیەکدا داعش لە بەرژەوەندییەکانی ئێمە نزیک بۆتەوە، بەرەنگاری بووینەتەوە. تورکیا، ئەورووپا، سووریا، ئێران، عێراق، ڕوسیا و کوردەکان ئیستا دەبێ دۆخی خۆیان هەڵسەنگێنن و سەبارەت بەوەی دەیانەوێ چی بە زیندانییە داعشیەکانیان بکەن، بیر بکەنەوە. ئێمە ٧ هەزار مایل لەوان دوورین و ئەگەر دووبارە داعش بیەوێ توخنی ئێمە بکەوێت، هەمدیسان تێکی دەشکێنین.

ئەو وتانە لە کاتێکدایە کە هەواڵنێری "ئار تی" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە سوپای ئەمریکا ئەوڕۆ بە تەواو جیهازات و چەک و چۆلیەوە لە بنکەی تەل ئەرقەم لە شاری رەئسولعەین لە باکووری رۆژئاوای حەسەکە و بنکەیەکی دیکەی گردە سپی پاشەکشێی کردووە.

News Code 28744

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =