بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلعەهد لە وتارێکدا لە ژیر ناوی " واشنتۆن کوردەکانی سووک کرد و لە ڕۆژهەڵاتی فورات کشایەوە"، هێناویە: ئەمریکا هاوپەیمانە کوردەکانی خۆیی سووک کرد و بڕیاری لە سەر پاڵپشتی نەکردنی ئەوان لە بەرانبەر هەر هێرشێکی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی فوراتی داوە.
ئەو میدیا دەنووسێت: ئەمریکا هێزەکانی لە گرێ سپی لە ڕەقە و کۆبانێ لە باکووری حەسەکە کشایەوە و ئەوەش هاوکاتە لە گەڵ نزیک بوونەوەی هێرشی تورکیا دژی کوردەکان. هێزە ئەمریکییەکان کشانەوە و کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا نە لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا پاڵپشتی دەکات و نە تێیدا بەشداری دەکات.
ئەو مێدیا لوبنانیە لە درێژەدا هێناویە: هێزەکانی قەسەدە، کشانەوەی ئەمریکییەکانیان خستووەتە بەر ڕەخنەوە و ڕایانگەیاند کە هێزە ئەمریکییەکان بەڵێنەکانی خۆیانیان جێ بەجێ نەکرد و هێزەکانی خۆیانی لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا بردە دەرەوە.
بۆچوونی ئێوە