ناوچەکەمان زیاتر لە هەمیشە بەرەوڕووی مەترسیی شەڕ و پێکدادان بووەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ناوچەکەمان زیاتر لە هەمیشە بەرەوڕووی مەترسی شەڕ و پێکدادانە، هەر بۆیە زیاترین پێویستمان بە ئاشتی و گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ناوەندی دەنگ و ڕينگی ئێران، محەمەد جەواد زەریف پاش ئامادەبوون لە کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، سەبارەت بە سەفەری ئەم دواییەی بۆ نیۆیۆرک، وتی: ئەگەرچی ئەمریکییەکان هەوڵی بەرتەسک‌کردنی وەفدی سەرۆک کۆماری و وەفدی وەزیری دەرەوەیان دەدا، بەڵام ئەو سەفەرە پڕ هەواڵترین و دەرکەوتەترین سەفەری وەفدی ئێرانی بوو.

وەزیری دەرەوە وتیشی: لەو سەفەرەدا سەرۆک کۆمار زیاتر لە ٤٠ دیدار و پرۆگرامی بوو و منیش بە ئاوردانەوە لە مانەوەی درێژترم لە نیۆیۆرک دیدار و دیمانەی زیاترم بوو.

زەریف هەروەها ئاراستە کردنی پلانی ئاشتی هورمۆز لە لایەن سەرۆک کۆمار لە کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە هەنگاوێکی ستراتژیک وەسف کرد و ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە ناوچەکەمان زیاتر لە هەمیشە بەرەوڕووی مەترسیی شەڕ و پێکدادانە، زیاترین پێویستمان بە ئاشتی و گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچەیە. هەروەها پێویستمان بە ڕۆشنگەری لە بابەتی یەمەن و جەنایەتی هەمبەر بە خەڵکی یەمەن و سیاسەتی سەربەرزانە بۆ پێڕەوکردنی بەڵینەکانی بەرجام لە لایەن ئەورووپییەکان و گەڕانەوەی ئەمریکییەکان بۆ سەر بەڵێنەکانی بەرجام وەک تاقە ئەگەری دانوستان لە گەڵ واشنتۆنە کە لەو سەفەرەدا جەختی لە سەر کرا.

ناوبراو لە کۆتاییدا دانیشتنی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و گفوتگۆی لە گەڵ نوێنەرانی بە دانیشتنێکی ئیجابی و هاودڵانە لە نێوان دەولەت و مەجلیس هەڵسەنگاند.

News Code 28742

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =