بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "المیادین"، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: مومکینە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژهەڵاتی فورات هەردەم دەست پێ بکات.
ڕاشیگەیاند: ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ناوچەی رۆژهەلاتی فورات کشاندۆتەوە و مانەوەی تا ئێستای ببووە هۆی دواکەوتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی تیرۆریستانی رۆژهەڵاتی فورات.
ئەردۆغان لە درێژەدا وتی: ڕەوتی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە باکووری سووریا پاش گفتوگۆی تەلەفونیی من و دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەستی پێ کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: ئێمە سەبارەت بە چۆنیەتی پەیوەندی لە گەڵ زیندانییە داعشییەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی فوراتدا لێکدانەوەی پێویست ئەنجام دەدەین.
بۆچوونی ئێوە