ناکۆکی ترامپ و پێنتاگۆن هاوپەیوەند بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

میدیایەکی زایۆنییەکان لە سازبوونی ناکۆکی لە نێوان سەرۆک کۆماری ئەمریکا و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە لە بابەتی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هائارتس وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، نووسی: لە کاتێکدا کە پێنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا) رایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکوری سووریا ناکات، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕاگەیاندووە.

هەر لەو پەیوەندییە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا بە فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)ی وتووە کە بە هیچ لەونێک لە بەرامبەر هێرشی تورکیا پاڵپشتی و بەرگرییان لێ ناکات.

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، سەربازانی ئەمریکی دوو بازگەی چاوەدێری و پاسەوانیان لە گردە سپی و ڕەئسوعەین لە باکووری رۆژهەلاتی سووریا و نزیکی سنووری تورکیا چۆڵ کردووە و جارێ سەربازانی ئەمریکیی شوێنەکانی دیکە شوێن‌گۆڕکێیان پێ نەکراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند کاتژمێر لەوە پێشیش هەسەدە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێرای پشت‌ڕاست کردنەوەی هەواڵی پاشەکشێی هێزەکانی ئەمریکی لە سنوورەکانی تورکیا، ڕایگەیاند: واشنتۆن خەیانەتی بە بەڵێنەکانی خۆی کرد.

News Code 28740

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =