هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات لە بەرژەوەندی کەس نابێت

کارناسی پرسەکانی تورکیا پێیوایە کە ئێران بە شێوەی ڕوون و ڕاشکاوانە و بە نیازێکی خێرخوازنە سەبارەت بە کوردەکانی سووریا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندووە و تاران دەتوانێ لە نێوان تورکیا، کوردەکانی سووریا و دیمەشق نێوبژیڤانی بکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- حەلیمە مەڵایی: سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی کردووە کە هەر ئان و سات ڕەنگە هێرش بکەنە سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات لە باکووری سووریا .بێ گومان ئەم پەلامارەی تورکیا دەتوانێ گۆڕانکاری نوێ لە ناوچەکە بەدیبێنێت.

 شەوی ڕابردوو سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتای ئەمریکایی خۆی بە وەرگرتنی گڵۆپی سەوز لە کۆشکی سپی، کلیلی تەقاندنەوەی قەیرانێکی دیکە لەم ناوچەیەی بە دەستەوە گرت. شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا لە بەیانی ئەمڕۆوە لە  ئاسمانی گرێ سپی دەسووڕنەوە.هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فورات کشاونەتەوە تا هەموو شتێک بۆ هێرشێ تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا و ڕۆژهەڵاتی فورات ئامادە بێت.

هەواڵنێری مێهر سەبارەت بەم دەستدرێژییەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات، لە گەڵ محەمەد عەلی دەستماڵی، کارناسی پرسە سیاسیەکانی تورکیا و کوردەکان گفت وگۆی کردووە.

پێش باس کردن لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فوڕات، باس لەوە بکەن بۆچی پڕۆژەی پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە سنووری سووریا و تورکیا نەگەیشتە ئەنجام؟

ڕەنگە بەو هۆیەوە کە لە بنەمادا بڕیار نەبووە ناوچەیەکی ئەمن پێکبێت و ئامانج شتێکی تر بووە! تورکیا ڕایگەیاندووە کە پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە ڕۆژهەڵاتی فورات دوو ئامانجی گشتی لە پشتەوەیە؛ یەکەم، ڕەخساندنی بوار بۆ گەڕاندنەوەی لانی کەم یەک میلیۆن ئاوارەی سووری و دروست کردنی دەیان شارۆچکە و چواردە گوند لەو ناوچە، دووەم، پاک کردنەوەی ناوچەکە لە هێزەکانی یەپەگە و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک (هەسەد).

بە چاوخشاندنێک بە سەر دۆخی ئێستای سووریا بە ئاشکرایی دەبینین کە هەر دوو ئامانجەکە لە بنەڕەتەوە هەڵەیە. نە ئاوارەکانی سووریا حەز دەکەن بڕۆنە شارۆچکەکانی تورکیا لەو بیابانەی ڕۆژهەڵاتی فورات. نە ئەوەش دەکرێت کە ئەو جوگرافیا بەربڵاوە پاک بکرێتەوە. خودی تورکیاش دەزانێ هەر دوو ئامانجەکە درۆیە و تەنیا خەونێکە.

 کەواتە بۆچی ئەم بابەتەی باس کردووە؟

 لە بەر ئەوە کە ناتوانێ بە ڕاشکاوانە ڕابگەینێت کە یەپەگە بیانوویە و تەنیا بە دوای پەرەدان بە دزەکردنەکان و هیمەنەی خۆیە لە سووریادا. تورکیا دوو ڕۆژ لەمەو پێش ، دووسەد گرووپی چەکداری دژبەری بەشار ئەسەدی لە شانلی ئۆرفا کۆکردەوە و لە ژێر ناوی " سوپای نەتەوەیی سووریا" ڕێکیخست. دەیەوێت زیاتر دزە بکاتە ناو سووریا ، کاری بە پەکەکە نییە.

ترامپ لە گفتوگۆی شەوی ڕابردووی لە گەڵ ئەدۆغان وتی دیاری کردنی چارەنووسی ئەسیرە داعشییەکان لە زیندانەکانی باکووری سووریا دەخاتە ئەستۆی دەوڵەتی تورکیا، ئەم بڕیارەی تورکیا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

زۆر قسەیەکی گرینگ و نیشانەیەکی گرینگە. ترامپ تەنیا ئەمەی نەوتووە، بەڵکوو جەختی کردووەتە سەر ئەم بابتەتە کە ئەمریکا بەشداریی لەم ئۆپراسیۆنەدا ناکات و پشتیوانیشی لێناکات. مانای ئەم رستە دیارە: ئەمریکا ڕێگری لە تورکیا ناکات و بڕیاریش نییە پشتیوانی لە کوردەکان بکات.

ئەمە لە ڕاستیدا جۆرێک گڵۆپی سەوز نیشان دان و هاوڕێی کردنی ناڕاستەوخۆیە. پرسی ئەسیرە داعشیەکان لەو روانگەوە گرینگە کە ئەگەر بەرپرسیارێتی ئەوان بە تورکیا بسپێردرێت، دەستکەوتێکی زانیاری نوێ دەست تورکیا دەکەوێت و ئیدی کوردەکانیش ناتوانن لەم پرسە وەک کارتێکی گوشار دژی تورکیا کەڵک وەرگرنن.  

کوردەکانی سووریا وتوویانە ئەم هێرشەی تورکیا دەرگای شەڕێکی درێژخایەن دەکاتەوە. بە بروای ئیوە کوردەکانی سووریا تا ئەم ئاستە بەهێزن کە بە بێ پشتیوانی ئەمریکا بچنە ناو شەڕێکی درێژخایەنەوە؟

نا.  لە شەڕی کۆبانی دا دوو هۆکاری سەرەکی کاریگەر بوو. یەکەم چاودێری ئاسمانی و پشتیوانی ئەمریکا لە هێزەکانی یەپەگە یان کوردەکان. دووەم؛ پەڕێنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە تورکیاوە بۆ کۆبانێ بە ڕەزامەندی ئەردۆغان.

کوردەکانی سووریا لە بەرانبەر سوپای تورکیا و بەرهەڵستکارانی ئەسەد و هێرشی ئاسمانی و چاودێری هەواڵگری و ئاسمانیدا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، زۆر لاوازن و زەبریان لێدەدرێت. بەڵام پێم وا نییە تورکیا خۆی لە شەڕێکی شڕکەرانەی دەستەویەخە بگلێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەمەی مەجلیس بە ئاماژە بە هەڵوێستەکانی ئێران سەبارەت بە پرسی کوردەکانی سووریا وتی:  لە هەوڵ داین بە هاوکاری دەوڵەتی سووریا، هەرێمی کوردستان و هەموو گرووپە کوردەکان لە سووریا؛ ئەم کێشە چارەسەر بکەین بە بێ ئەوەی ئازاری کورد یان عەرەب بدرێت. بە لەبەرچاو گرتنی پەیوەندی ئێران لە گەڵ تورکیا و سووریا ، ڕۆڵی ئێران لە چارەسەریی ئەم قەیرانە چۆن دەبینن؟

ڕێزم هەیە بۆ وتەکانی زەریف، بە بروای من، ئەم هەڵوێست گرتنە دێر ڕاگەیێندراوە، گومان لەوەدا نییە کە کوردەکان لە سووریا هەڵەیان کردووە و چارەنووسی خۆیان بە شەڕی پەکەکە و تورکیاوە گرێ دا کە ئەمە بڕیارێکی هەڵە و نالۆژیکانە بوو. لە بەڵام نابێت لە بیری بکەین کە کوردەکانی سووریا لە بەرانبەر داعش، ئەلنەسرە و ئەوانی تر، بە دلێرانە شەڕیان کرد.  

من پێم وایە کە بەڕێز ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئەنقەرە، نەدەبوو بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئەوانی بە تیرۆریست ناو ببردایە. چونکوو ئەمە تەنیا خواستی تورکیایە. پێکهێنانی کانتۆنە دوفاکتۆکان و زۆر هەڵەی دیکەیش لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا، لە گەڵ بەرژەوەندییەکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا هاڕێژ نییە و بێ گومان گرێ دانی چارەنووسی کوردەکانی سووریا بە ئەنجامی شەڕی پە کەکە و تورکیاوە ، هەڵەیەکی جیدییە.

 بەڵام دووبارەش دەبێ بۆ ڕێز گرتن لە ورە و قارەمانیی کوردەکان لە شەڕی داعش ، بارودۆخیان دەرک بکرێت. هەر ساڵح موسلیم، کە سەرکردەیەکی باڵای کوردی سووریایە، بۆ دانوستان و گفتوگۆ جارێک هاتە ئێران و چەندین جار چووە تورکیا و هێشتاش ئەم دەفرایەتیە هەیە و دەکرێت کێشەکان بە دانوستان چارسەر بکرێت.

بە بڕوای من زەریف، دوێنێ لە مەجلیس بە ڕاشکاوی و خێرخوازانە باسی کرد و خودی ئەو دۆستانی دیکەش کە پەیوەندیان بە دۆسیەی عێراق و سووریاوە هەیە دەتوانن لە نێوان تورکیا، کوردەکانی سووریا و دیمەشق، نێوبژیڤانی بکەن.

هێرش بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات لە بەرژەوەندی کەس نییە و پێم وا نییە سەرکەوتن بە سەر چەند سەد گەنجی بێ ئازموون کە تەنیا کڵاشینکۆف و جیهازاتی کەم و سەرەتاییان هەیە، شانازیەکی گەورە بێت بۆ تورکیا.

 تورکیاش دەفرایەتی باڵای بۆ دانوستان هەیە و ئەگەر ئەردۆغان لەمبارەوە سەبووری بکات و سەرکردەکانی کوردی سووریا بە دیالۆگێکی ئارام و هێمن بێنە مەیدان، دەکرێت بەر بە شەڕ بگیردرێت.

 ڕووسیا وەک ئەکتەرێکی سەرەکی لە گۆرانکارییەکانی سووریا کە هەم پەیوەندی لە گەڵ  کوردەکانی سووریا هەیە و هەمیش تورکیا، چە ڕۆڵێک دەتوانێ بگرێتە ئەستۆ؟

 ڕووسیا لەم یاریەدا، هەرگیز ناتوانێ بە رادەی ئێران، رۆڵی کاریگەر و ئیجابی ببێت، ڕووسیا بە دوای مامەڵە ی کردەیی لە گەڵ ئەنقەرەوەیە و گرینگی بە تورکیا دەدات تا کوردەکان.

متمانە کردنی کورد بە ئەمریکا لە عێراقیش دا هەر ئەمەی لێدەرچوو، لە سووریاش دا دووبارە ئەم سیناریۆی پەیمان شکینی ئەمریکا بۆ کورد دووپات کرایەوە، کاتی ئەوە نەهاتووە، کورد واز لە ئەمریکا بێنێت و بۆ گەیشتن بە مافەکانی لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا لە دیمەشق کۆببێتەوە؟

من وا سەیری ئەم بابەتە ناکەم. سەرەتا ئەمریکا بەڵێنی بە کورد نەداوە پشتیوانی لێ بکات و مایەی پێکەنینە چاوەڕوانی وەفا و بەڵێن لە ئەمریکا بکەین. ئەمریکا کڵاو دەکاتە سەر وڵاتانی بەهێزی ئەورووپایش.

 دووەم ئەوەی کە دەبێ دۆخی کوردەکان و دۆخی زاڵ بە سەر جوگرافیا، مێژوو و هاوکێشە سیاسیەکانی ئەوان باش فام بکرێت. ڕاستی ئەوەیە کە کوردەکان، هاوکاری لە گەڵ ئەمریکایان لە نێوان چەندین بژاردەی ڕەنگامەدا هەڵنەبژاردووە و ناچار بووە. ئەوە دەوڵەتەکان و وڵاتانی ناوچەکەن کە دەبێ ڕێگە بە ئەمریکا نەدەن و بژاردەی باشتر بخەنە بەردەست کورد.

News Code 28737

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =