هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات دەرگای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشە

هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده‌" ڕایگه‌یاند: ده‌ستپێكردنی هێرشی توركیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، ده‌رگا له‌به‌رده‌م شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كاته‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوالی مێهر، شەڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ کە پابه‌ندی ته‌واوی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی میكانیزمی ئارام بوون و هێزه‌كانیان و چه‌كه‌كانیان له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان كشاندوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ته‌واوی سه‌نگه‌ره‌كانیان له‌ناوبردوه‌، ئه‌وه‌ش دۆخی ئێستای هێزه‌كانیانی خستوه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك ڕایانگەیاندووە کە "شه‌ڕی باكووری سووریا میكانزمی ئاسایش ده‌كاته‌ میكانزمی مردن و میلله‌ت ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كات و ده‌رگا بۆ شه‌رێكی درێژخایه‌ن ده‌كاته‌وه‌".

هه‌سه‌ده‌ جەختی کردووە کە ده‌ستپێكردنی هه‌ر شه‌ڕێك له‌لایه‌ن توركیاوه‌ رێگه‌ له‌به‌رده‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كاته‌وه‌ و گه‌لی سووریاش ناچار ده‌كات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه‌ چه‌كداره‌كاندا بژین.

هەروەها هۆشدارى له‌ مه‌ترسى گه‌ڕانه‌وه‌ى رێكخراوى داعش ده‌دات ئه‌گه‌ر توركیا هێرشى سه‌ربازى بۆ ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى فورات ئه‌نجام بدات.

News Code 28728

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =