بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێشتر رایگه‌یاندبوو کە سێرگەی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا له رۆژانی ۷ و ۸ی ئەم مانگەدا سه‌ردانی به‌غداد و پاشان هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
لاڤرۆڤ ئەمڕۆ دووشه‌ممه ۱۵‌ی ڕەزبەر ده‌گاته به‌غدادی پایته‌خت و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێم كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووریهكانهوه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ۲۰۱۸ سه‌ردانی رووسیای كرد و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆك رووسیا كۆبوونه‌وه، بارزانی پاشان گرێبه‌ستێكی له بواری نەوتدا لەگەڵ كۆمپانیای رووسنەفتی روسی واژۆ كرد.

وەزیری دەرەوەی رووسیا سه‌ردانی به‌غدادی پایته‌خت ده‌كات و دواتریش ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هەرێم كۆده‌بێته‌وه.
News Code 28724
بۆچوونی ئێوە