کۆشکی سپی: تورکیا هێرش دەکاتە سەر کوردی سووریا

کۆشکی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش گفتوگۆی تەلەفۆنی ترامپ و هاوتا تورکیاییەکەی پاگەندەی کرد کە پاڵپشتیی لە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنقەرە لە باکووری سووریا نەکردووە و هێزەکانی لە ئەو ناوچە دوور دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا کە پاش گفتوگۆی تەلەفۆنی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا و تورکیا دەرکرا، ڕایگەیاند کە واشنتۆن پاڵپشتی ناکات لە ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا.

شیاوی باسە ماوەیەک لەمەوپێش ئەردۆغان لە مەبەستی خۆی بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی فورات بە ئامانجی پاک کردنەوەی ناوچەکە لە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل هەواڵی دا.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەکەی خۆی وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی پێوەندی تەلەفۆنی ترامپ و ئەردۆغان، ڕایگەیاند: تورکیا بە زوویی ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە باکووری سووریا کە ماوەیەک پێش بەرنامەڕێزی کرابوو؛ بەڕێوە دەبات. هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ئەو ئۆپراسیۆنە پاڵپشتی نەکردووە و بەشداریشی ناکات. هێزە ئەمریکییەکان کە خەلافەتی داعشیان تێکشکاند زیاتر لە ئەمە لە ئەو ناوچە نامێننەوە.

News Code 28722

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =