ڕێکارەکانی تۆکمەکردنەوەی پەیوەندی ئێران و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا

کۆبوونەوەیەک بۆ لێکدانەوەی ڕێکارەکانی پەرەدان بە پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی ڕێکارەکانی پەرەدان بە پەیوەندی بازرگانی هەرێمی کوردستان و ئێران بە ئامادە بوونی ۲۰۰ چالاکی ئابووری ئێران و هەرێم لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لەم دیدارەدا نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر و ناسر بێهزاد بەرپرسی پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران و عێراق بەشدار بوون کە ئیرەج مەسجێدی ، باڵوێزی ئێران لە بەغدا لێدوانێکی دا.

News Code 28721

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =