پەیوەندی تەلەفۆنی ئەردۆغان و ترامپ سەبارەت بە سووریا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆک کۆمارى تورکیا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بارودۆخى ناوچەى ئارامیان لە سووریا تاوتوێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا رایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترامپ پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامداوە سەبارەت بە سووریا.
راشیگەیاند کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لە دروستکردنی ناوچەی ئارام كردوەتەوە وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی مەترسى تیرۆر لەسەر وڵاتەكەی.
هاوكات گفتوگۆ لەسەر رەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بۆ زێدى خۆیان كراوە. هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، لەسەر بانگهێشتی ترامپ، بڕیارە مانگی داهاتوو ئەردۆغان بچێتە واشنتۆن و كۆبوونەوەی دوقۆڵی ئەنجام بدەن. 
 

News Code 28720

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =