۵۰ هەزار کەس لە خەڵکی کوردستان ئەندامی کتێبخانە گشتییەکانن

بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان وتی: لە ئێستادا ٨٠ کتێبخانەی گشتی لە ئاستی پارێزگادا چالاکن کە ٥٠ کتێبخانەیان دامەزراوەیی و ئەوی دیکەیان هاوبەشین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد عەبدولمەلەکی ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە دووهەمین دانیشتنی ئەنجومەنی ئیداری کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان، بە ئاماژە بە زەروورەتی بەڕێوەچوونی دانیشتنە جۆراوجۆرەکان لە فەزای کتێبخانە گشتییەکان بۆ پەرەدان بە نمانەسازی و گەشەی فەرهەنگی، وتی: کتێبخانە گشتییەکانی کوردستان ٥٠ هەزار ئەندامی چالاکی هەیە کە ٦ هەزاریان ئەندامی کتێبخانەگەلی گوندەکانی پارێزگان.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە بوونی زیاتر لە ٨٠٠ هەزار کتێب لەو کتێبخانانەدا کرد و بیری هێنایەوە کە بە پێی ئەو ڕێژەیە هەر دوو کەس، کتێبێکیان پێ دەبرێت.

عەبدولمەلەکی ڕووبەری گشتیی ژێرخانی دابین کراوە بۆ کتیبخانە گشتییە دامەزراوەکانی پارێزگای ٢١ هەزار مەتری دووجا ڕاگەیاند و وتیشی: بۆ هەر ١٠٠ کەس لە جەماوەری کوردستان تەنیا ١،٣ مەتری دووجا دابین کراوە کە بە بەراوەرد لە گەڵ مامناوەندی وڵات کە چوار مەتری دووجایە، نرخی کەم بۆ ئەو مەبەستە لە پاریزگادا تەرخان دراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی کوردستان سەبارەت بە پرۆگرامە جۆراوجۆرەکانی ئەو ناوەندە ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و ٢٣٥ دانیشتنی کتێبخوێنی لە کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگادا بەڕێوەچوو کە ٦٤٢یان دانیشتنی کتێبخانەیی و ٥٧٤یان قوتابخانەیی و ١٩یان پسپۆڕی بوونە.

راشیگەیاند: هەروەها لەو ماوەیە ٦٢٠ پرۆگرامی ڕاهێنەری، ٢٩٥ پرۆگرامی بۆنەیی، ١٥ پیشانگای شاری، ٩١ کێبەرکێی کتێبخوێنی، ٥٧ دانیشتنی ڕاوێژکارانە و ٦٠ دانیشتنی ڕەخنە و ڕوونوێنی لە کتێبخانە گشتییەکانی کوردستاندا بەڕێوە چووە.

عەبدولمەلەکی ئاماژەی بەوەش دا: لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٩ هەزار بەرگ کتێبی تایبەتی ئەهلی سوننە و زیاتر لە ١٠ بەرگ کتێبی کوردی لە نووسەران و بڵاڤۆکەکانی کوردستان بۆ کتێبخانە گشتییەکان کردراوە.

News Code 28714

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =