دەبێ مافەکانی کوردی سووریا بپارێزرێت

وەزیری دەرەوە وتی: ئەمریکا دەیەوێت کوردەکانی سووریا بکاتە هێزی پیادەی خۆی و گەلی کوردی سووریا و عێراق بە فەرمی دژی ئەو سیاسەتەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و لە وەڵامی پرسیاری جەلال مەحموود زادە نوێنەری مەهاباد لەبارەی بێدەنگی وەزارەتی دەرەوە هەمبەر بە چێ کردنی بەندئاوی نایاسایی تورکیا و کۆمەڵکوژی کوردەکانی عەفرین، ڕایگەیاند: پرسی خۆڵبارین و بەندئاوسازی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی تورکیا تاوتوێ کرا. تورکیا تا ئێستا پەیوەستی هیچکام لە کۆنوانسیۆنەکانی ئاوی نەبووە، هەر بۆیە پێوشوێن گرتن لە ئاستی نێودەوڵەتی لەوبارەیە دژوارە.

ڕاشیگەیاند: لە پرسی کوردەکانی سووریادا هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی تەواو ڕوونە. هەڵمەت بۆ سەر سووریا و پێشێل کردنی سەروەریی ئەو وڵاتە، ئاسایشی تورکیا دەستەبەر ناکات. ئەم بۆچوونە لە دانیشتنەکانی ئاستانەدا ڕاشکاوانە بە هاوڕێیانی تورک و خود سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاگەیێندراوە.

زەریف لە درێژەدا جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئاسایشی ناوچە بە ڕەچاو کردنی دوو پرێنسیپ مومکینە؛ یەکەم، ڕێزنان لە تەواوەتی سەرزەوینی هەموو وڵاتانی ناوچە و دووهەم ڕێزنان لە مافی هەموو گەلان و دانیشتووان و لەوان برایانی کوردمان.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا بە دەربڕینی ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یارمەتی گەیاندن بە ڕەوتی چارەسەریی کێشەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و سووریا بە پشت‌بەستن بە هێزەکانی سووری و بە پێی یاساگەلی نێودەوڵەتی، وتی: تیرۆریزم لە ناوچەدا جێیەکی نییە. بەڵام ئەمریکا هەوڵ دەدا لە کوردەکانی سووریا وەک هێزی پیادەی خۆی بەهرە ببات، بەلام با بزانێ کە ئەوان گرووپگەلێ چکۆلە نین.

ناوبراو وتیشی: برایان و خوشکانی کوردی ئێمە لە سووریا و عێراق بە فەرمی دژی ئەو جۆرە سیاسەتەی ئەمریکان و هەوڵ دەدەین بە هاوکاریی هەموو گرووپە کوردەکانی تورکیا و سووریا ئەو کێشەیە بە بێ هیچ کێشەیەک بۆ دانیشتووانی ڕاستەقینەی باکووری سووریا چارەسەر بکەین.

News Code 28711

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =