دیداری وەزیرانی نەوتی ئێران و عەرەبستان لە مسکۆ

وەزیری نەوتی ئێران لە حەوتەی وزەی ڕووسیا لە مسکۆ لە گەڵ هاوتای عەرەبستانی خۆی دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە حەوتەی وەزی ڕووسیا لە مسکۆ لە گەڵ هاوتای عەرەبستانی خۆی، عەبدولعەزیز بێن سەلمان دیداری کرد.

زەنگەنە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "من لە مسکۆ دا چاوم بە وەزیری وزەی عەرەبستان کەوت ئێمە زیاتر لە ٢٢ ساڵە پێکەوە هاوڕێین و کێشەیەکمان بۆ دیدارنییە.

وتیشی: " ئێمە هەموو خەڵکی ناوچەمان خۆش دەوێت و ئەوان نابێ وەک دوژمن لێمان بڕوانن، بەڵکوو دوژمنی هاوبەشی هەموومان لە دەرەوەی ناوچەیە".

شایانی باسە، دوای بۆردومانی دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودی لە لایەن حوسییەکانی یەمەنییەوە، ئەمریکا هەوڵی دا ئێران بە ئەنجامدانی ئەو کارە تۆمەتبار بکات، بەڵام تاران ئەو ئیدعایەی ڕەت کردەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە بەرپرسانی سعوودی و لەوان عادڵ جوبەیری وەزیری دەرەوەی عەرەبستان داکۆکیان لەو پاگەندەی ئەمریکا بۆ تۆمەتبارکردنی ئێران دەکرد.

News Code 28710

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =