مسته‌فا بالی: شەڕڤانانی هەسەدە لە ئامادە باشیدان

وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (ھه‌سه‌ده‌) ئاشكرای کرد : دوای ئەوەی سوپای تورکیا هەڕەشەی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی لە ڕۆژهەڵاتی فوراتی کرد، هێزەکانی هەسەدە کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادە باشی.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مسته‌فا بالی وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (ھه‌سه‌ده‌) له‌ توویته‌ر نووسیویه‌تی: "پابه‌ندین به‌ ڕێكاره‌كانی ئاسایش و هه‌نگاوی پێویست بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵده‌گرین."

وتیشی: " دوودڵ نابین له‌ به‌رگری كردن له‌ خۆمان و هه‌ر هێرشێكی بێ‌پاساوی توركیا ده‌گۆڕین بۆ جه‌نگێكی گشتگیر له‌ سنووره‌كانی سووریا و توركیا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ کە "هێزه‌كانیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و ناوچه‌ی نێوان كۆبانێ و گرێ سپی خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و جووڵه‌پێكردن به‌ هێزه‌كانیان."

دوێنێ ئه‌ردۆغان جارێكی دیكه‌ ھه‌ڕه‌شه‌ی ھێرشكردنه‌ سه‌ر باكووری سووریای كرده‌وه.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی ناوەندی سووریا دژی ئەم پێشێل کاری و سنوور بەزاندنەی تورکیایە و ئەمریکاش هەڕەشەی لە ئەنقەرە کردووە.

وڵاتانی ڕووسیا و ئێران و عێراقیش وەک هاوپەیمانەکانی سورریا چەندین جار ئیدانەی ئەم پەلاماردانەی تورکیا بۆ سەر سووریایان کردووە.

News Code 28708

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =