دەوڵەتی عێراق بە ۱۷ خاڵ وڵامی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی دایەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ۱۷ خاڵ وەڵامی داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی دایەوە و لە كۆبوونەوەی داهاتووشدا گوژمەی دووەمی چاكسازییەكان ڕادەگەیەنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش پێنج ڕۆژ لە خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی بەغداد و زۆرینەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانەوە ئەنجام دا.
بەپێی بڕیارەكانی كۆبوونەوەكە، پرۆژەیەكی نیشتمانی بۆ دروستكردنی ۱۰۰ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون ڕادەگەیەندرێت‌. 
هەروەها مووچەی شەهیدانە بۆ كوژراوانی خۆپیشاندانەكان دەبڕدرێتەوە.گرنگترین بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق:
-  كردنەوەی دەرگای داواكاریی وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبوون، بۆ هاوڵاتیان بە گشتی و خێزانە هەژارەكان بەتایبەت، لە سەرجەم پارێزگاكان.
-  تەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی دابەشكردنی ۱۷ هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون لە پارێزگای بەسڕە، بەو خێزانانەی داهاتیان سنووردارە.
-   ئامادەكردن و جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی نیشتمانی بۆ بنیاتنانی ۱۰۰ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری وڵات.
-  پاڵپشتیی سندوقی نیشتەجێبوون و پێدانی پێشینەی خانووبەرە بەو خێزانانەی زەوی نیشتەجێبوونیان پێ دەدرێت.
- هاوكاریی ۱۵۰ هەزار كەس لەوانەی توانای كاركردنیان نییە، بە مینحەیەكی ۱۷۵ هەزاریی مانگانە، بۆ ماوەی سێ مانگ.
- بنیاتنانی چەند بازاڕ و كۆمەڵگەیەكی هاوچەرخی بە بازاڕكردن، بە ئامانجی ڕەخساندنی هەزاران هەلی كار.
-  پێدانی قەرزی پڕۆژەی بچووك بۆ گەنجانی بێكار، بەپێی پلانێك كە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی سەرپەرشتیی بكات.
- كردنەوەی دەرگای دامەزراندن لە وەزارەتی بەرگری، بۆ گەنجانی تەمەن ۱۸ بۆ ۲۵ ساڵ.
-   ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵا وانەبێژانی خۆبەخش لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە.
-  چاوپۆشیی وەزراتی كشتوكاڵ لە پارەی بە كرێگرتنی زەوی كشتوكاڵی لەلایەن جوتیارانەوە.
- بڕینەوەی مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی بۆ ۶۰۰ هەزار خێزانی كەمدەرامەت، كە تائێستا مووچەیان بۆ نەبڕاوەتە

News Code 28706

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =