دوو تیرۆریست لە دزفوول ئیعدام کران

سزای ئیعدامی دوو کەس لە هۆکارەکانی ڕووداوی تیرۆریستی سەفی ئابادی دزفوول، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە چواردەی ڕەزبەر لە زیندانی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی دادگای خووزستان، عەبدولحەمید ئەمانەت بهبهانی، جێگری دادپەروەریی سەرۆکی گشتی دادگای خووزستان بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئەو کەسانە بە پێکهێنانی گرووپی تیرۆریستی، هەوڵی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆیی وڵات، کوشتنی بە ئەنقەست، چەکیان دەکڕی و لە مانگی موحەڕەمی ساڵی ١٣٩٤، بە تەقە لە تازیەبارانی شاری سەفی ئابادی دزفوول، بوونە هۆی کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی سێ کەسی دیکە.

ناوبراو زیادی کرد: سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان، بنکە ئەمنییەکان و دامودەزگا دادوەرییەکانی پارێزگا تەنیا چەند ڕۆژ پاش ئەو ڕووداوە، هۆکارە تیرۆریستییەکانی ئەو گرووپە تەکفیری و تیرۆریستیەیان ناسیەوە و دەستگیریان کرد.

ئەمانەت بهبهانی وتیشی: بە لێپرسینەوەی ئەو کەسانە، دەنگی دادوەر، سەبارەت بە هۆکارە تیرۆریستییەکان دەرکرا و بە پشت ڕاست کردنەوەی لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای ئیعدامی دوو کەسیان کە بە تاوانی شەرکەری سزا درابوو، بەڕێوە چوو.

شیاوی باسە سێ کەسی دیکە لەو تیرۆریستانەش سزای هەتاهەتایی و دوور خرانەوە لە شوێنی ژیانیان بە سەردا سەپاوە.

News Code 28704

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =