باڵوێزی ئێران لە عێراق و بەرهەم ساڵح  دیداریان کرد

ئیرەج مەسجدی لە دیدار لە گەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پاڵپشتی ئێران لە سەقامگیری، ئاسایش، گەشەی ئابووری و ئاوەدان کردنەوەی ناوچە خەسار لێدراوەکانی ئەو وڵاتە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە عێراق لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد. لە ئەو دیدارەدا پێوەندی دوو وڵاتەکە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لێک درایەوە.

لە ڕەوتی ئەو دانوستانە ئیرەج مەسجدی لە سەر پاڵپشتی ئێران لە سەقامگیری، ئاسایش، گەشەی ئابووری و ئاوەدان کردنەوەی ناوچە خەسار لێکەوتووەکان لە تیرۆریزم لە عێراق جەختی کرد.

سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەی جودا جودا لە گەڵ نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵوێزی بریتانیاش دیدار و گفتوگۆی کردبوو.

News Code 28703

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =