سەربازانی تورکیا گەیشتنە سنووری سووریا

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەلەڤیزیۆنی تورکیا لە ناردنی هێزی سەربازی ئەو وڵاتە بۆ سنووری سووریا باس دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، دوابەدوای لێدوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەر بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنی زەوینی و ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی فورات دژی هێزە کوردییەکان ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە کە نیشانی دەدات ئەو وڵاتە خەریکی ناردنی هێزی سەربازی بۆ سووریایە.

کەناڵی دەوڵەتی تی ئاڕ تی تورکیاش پشت ڕاستی کردەوە کە زرێپۆش و هێزە چەکدارە یارمەتیدەرەکان نێردراونەتە شاری ئاقچە قەڵا لە سنووری شاری تل ئەبیز لە سووریا. هەروەها چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لە تویتەر بڵاو بووەتەوە کە نیشانی دەدات دەیان ئۆتۆمبیل و پاسی سەربازی کە دەوترێت هێزی سەربازی دەگوازێنەوە خەریکن بەرەو سنووری سووریا دەچن.

News Code 28699

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =