بەهێزترین زیووی جیهان بەرهەم هات

توێژەران جۆرە کانزایەکی زیویان لە جیهاندا بەرهەم هێناوە کە لە سەدا ٤٢ لە بە هێزترین نمونەی پێشوو، بە هێزترە و بۆ ئەو مەبەستە توێژەران لە میکانیزمێک لە تەکنۆلۆژیی نانۆ کەڵکیان وەرگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فیز، تاقمێک لە زانایان جۆرە کانزایەکی زێویان لە جیهاندا بەرهەم هێناوە کە لە سەدا ٤٢ لە بە هێزترین نمونەی پێشوو، بە هێزترە.

فریدریک سانسۆز لە مامۆستایانی زانکۆی وێرمۆنت و توێژەری باڵای ئەو پڕۆژەیە، لەوبارەیەوە ڕوونی کردەوە: بە یارمەتی ئەو میکانیزمە نوێیە کە لە بەراوەردێکی نانۆییدا چالاکە، دەتوانین کانزاگەلێکی زۆر بەهێزتر بەرهەم بێنین کە  هاوکات لە توانستی گەیێنەریان کەم نابێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پەیوەندی نێوان بە هێز بوون و گەیێنەریی کانزاکان ئاوەژۆیە، بەڵام بە گوێرەی توێژینەوەی زانایانی وێرمۆنت، ئێمە بەرەوڕووی جۆرە کانزایەکی نوێین کە لەو یاسایە پێڕەوی ناکات.

شایانی باسە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە لە گۆڤاری Nature Materialsدا بڵاو بۆتەوە.

News Code 28694

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =