شەڕڤانانی هەسەدە ئامادەی شەڕێکی هەمە لایەنە دەبن

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی تورکیا سەبارەت بە دەسپێکی ئۆپەراسیۆن لە رۆژهەڵاتی فورات، لە ئیرادەی کۆگریان بۆ بەرەنگاربوونەوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ئەوڕۆ (شەممە) هوشداریان دا کە هەر جۆرە هەڵمەتێکی دەنەدرانەی تورکیا دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێکی هەمە لایەنە.

شایانی باسە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوڕۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بۆ جێگر کردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی فورات لە سووریادا ئۆپەراسیۆنی زەوینی و ئاسمانی ئەنجام دەدەین و بۆ ئەنجام دانی ئەو ئۆپەراسیۆنە تەواو ئامادەین و پلانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژهەڵاتی فورتمان کامڵ کردووە.

ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و تورکیا لە بابەتی کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتری سووریا بە بێ بوونی هێزێکی سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل، ڕێککەوتبوون.

News Code 28692

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =