شیعە و سوننە لە ئێراندا وەک برا دەژین

بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی بڕیارگەی مێدیایی ئەربەعین بە مەبەستی ڕەنگ دانەوەی میوانداری و پێشوازی لە زیارەتکارانی پاکستانی لە خاڵی سفری سنووری میرجاوە لە سیستان و بەلووچستان کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، مەحموود کوردستانی، بەرپرسی گشتی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی زاهدن پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بڕیارگەی مێدیایی ئەربەعین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە میرجاوە وتی: بە کردنەوەی بڕیارگەی مێدیایی ئەربەعین و ئامادە بوونی چالاکی مێدیاکان جگە لە زانیاری گەیاندن بە زیارەتکارانی ئیمام حسێن، بە بەرهەم هێنان و بڵاو کردنەوەی بەرنامە جیاوازەکان، خەڵک دەتوانن بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە زیارەتکاران لە سنوورە نێودەوڵكەتییەکان و ڕێپێوانی گەورەی ئەربەعین ئاگادار ببنەوە .

مەولەوی عەبدولڕەحیم ڕیگیان پوور، پێش نوێژی هەینی ئەهلی سوننەی شارستانی میرجاوەش لە ئەو ڕێوڕەسمە ڕایگەیاند: ئەمڕۆکە هەموو مەزڵوومەکانی جیهان چاویان بڕیوەتە ئێران و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و ڕێبەری شۆڕش.

ناوبراو زیادی کرد: میوانداری لە زیارەتکارانی پاکستانی کە لە سنووری میرجاوە تێدەپەڕن جێی شانازییە بۆ خەڵکی ئەو شارە و نیشانەی ئەوەیە کە تا هەمیشە ئەهلی سوننە و شیعە لە پاڵ یەک برایانە ژیان دەکەن.

نابراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئێرانی ئیسلامی شیعە و سوننە جیاوازیەکیان نییە،وتی: هەموو ئێمە موسڵمانان وەکوو یەک واین و لە پاڵ یەک دەبین.

News Code 28690

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =