ڕاستییەکانی تووش بوونی ژمارەیەک لە خەڵکی گوندێکی ئێران بە ئایدز

وەزیری تەندروستی ئێران وتی: لە ماوەیەک لەمەوپێشەوە هەواڵی تووش بوونی ژمارەیەک لە خەڵکی گوندی چنار مەحموودی سەر بە پارێزگای چوارمەحاڵمان پێگەیشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نەمەکی لە پەراوێزی فستیڤاڵی ڕۆژی نەتەوەیی پزیشکیی ئاژەڵان، ڕایگەیاند: بە داخەوە چەند ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن بەرپرسێکی ناوچەییەوە لێدوانێکی کارنەناسانە درا کە گوایە خەڵک لە ڕێگای دەرزی پیسەوە تووشی ڤایرۆسی HIV بوونە کە بە هیچ لەونێک وا نەبووە و ئەم تۆمەتە درۆیە و قسەکان بێ بنەمایە.

 ڕاشیگەیاند: بە داخەوە ئەو خەڵکەوە لە ڕێگای ترەوە تووش بوونە و هەندێکیان هەر بێ ئاگابوون لەوەی تووش بوونە و منداڵێ کە لە دایکی تووش بووی ئایدزەوە هاتووەتە دنیاوە پاکترە لەوەی کە تۆمەتی لێبدرێت.

وەزیری تەندروستی ئێران جەختی کرد: وەزارەتی تەندروستی و دامودەزگاکان ونەخۆشخانەکانی ئێمە ئامادەن یارمەتی ئەو خەڵکە بدەن و ئێمە ناتوانین تۆمەت لە هیچ کەس بدەین کە هۆکاری بڵاوەکردنی ئەو ڤایرۆسە بووە. ئێمە تەنیا یارمەتی دەرین.

شیاوی ئاماژەیە ؛ دوای ئەوەی هەواڵێک بڵاو بووەوە سەبارەت بەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی گوندی چنار مەحموودی سەر بە شاری لۆردەگانی چوارمەحاڵی بەختیاری تووشی نەخۆشی ئایدز بوونە، هەندێ کەس پاگەندەیان کرد کە یانەی تەندروستی ئەو گوندە دەرزی هاوبەشی بۆ خەڵک بەکارهێناوە و نەخۆشیەکە گواستراوەتەوە.

کەچی دواتر دەرکەوت ئەو پاگەندە درۆ بووە و ئێستا لە هەواڵەکاندا دەوترێت ڤایرۆسەکە یان لە ڕێگای پەیوەندی ناشەرعی و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەرەوە گواستراوەتەوە و لە کەسانێکەوە بۆ خێزانەکانیان و لە دایکەوە بۆ منداڵ بووە.

News Code 28689

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =