ئێران بەمزوانە مانگیلەیەک دەنێرێتە سووڕگەی زەوی

جێگری وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وتی: بە زوویی بە بەکارهێنانی مووشەکە مانگیلەبەرە خۆجەییەکان، مانگیلەی تلوع کە مانگیلەیەکی گەردوون ناسییە دەنێرینە سووڕگەی زەوی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قاسم تەقی زادە جێگری وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ شەممە بە ئاماژە بە ئەوەی کە سەرکەوتنە مووشەکییەکانی ئێمە ئێستا لە ٩٣ زانکۆ دەوترێتەوە، وتی: بە زوویی بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەکە مانگیلە بەرە خۆجەییەکان، مانگیلەی طلوع کە مانگیلەیەکی کەشناسییە دەنێرینە سووڕگە.

ناوبراو هەروەها بە وتنی ئەوەی کە بەرنامەی دە ساڵەمان بۆ خۆجەیی کردنەوەی پیشەی ئاسمانی وڵات بۆ دەست خستنی تەکنۆلۆژیای پێویست لە بواری گەردوون ناسی هەیە، وتی: تا ئێستا ١١ هاویشتنی سەرکەوتوومان لە بواری مووشەکی مانگیلەبەر هەبووە.

News Code 28688

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =