ئاسایشی ڕێڕەوە سنوورییەکانی ئێران جێگرە/ زیارەتکاران بە ئەرخەیانی سەفەر بکەن

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپا لە قەرارگای ناوەندی ئەمنیی ئیمام عەلی (دخ) لە جێگر بوونی ئاسایشی تەواو ڕێڕەوە سنوورییەکانی وڵات هەواڵی دا و وتی: خەڵکی بە ئەرخەیانییەوە سەفەر بکەن.

سەردار غوڵامحسێن غەیب‌پەروەر ئەوڕۆ (شەممە) لە میانەی سەردانی تەرمیناڵە سنوورییەکانی شەلەمچە و چەزابە بە هەواڵنێری ئاژانسی مێهری ڕاگەیاند: ئاسایشی هەموو ڕێڕەوە سنوورییەکانی وڵات بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی حسێنی جێگرە.

ڕاشیگەیاند: بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی تەواو دەزگاگەلی ئەمنی، ئینتزامی و بەڕێوەبەریی پاریزگای خوزستان، ئاسایشی هەموو سنوورەکان و لەوان سنووری شەلەمچە دابین کراوە.

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپا لە قەرارگای ناوەندی ئەمنیی ئیمام عەلی (دخ) جەختی کرد: ئێستە کە ئاسایشی سنوورەکانی وڵات دابین کراون، خەڵکی بە ئاسوودەیی و ئەرخەیانییەوە بچنە سەفەری زیارەتی خۆیان.

News Code 28687

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =