بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوڕۆ (شەممە) ڕایگەیاند: بۆ جێگر کردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی فورات لە سووریادا ئۆپەراسیۆنی زەوینی و ئاسمانی ئەنجام دەدەین.
ڕاشیگەیاند: ئێمە بۆ ئەنجام دانی ئەو ئۆپەراسیۆنە تەواو ئامادەین و پلانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژهەڵاتی فورتمان تەواو کردووە.
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیشی کرد کە فەرمانی پێویست بۆ ئەنجام دانی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەرکراوە.
بۆچوونی ئێوە