ڕۆژانە لە سەر ئێران ڕاپۆرت وەردەگرم

فەرماندەی پاپۆڕوانی پێنجەمی ئەمریکا لە نەگۆڕانی ستراتیژی ئێران لە کەنداوی فارس ڕاپۆرتی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریا ساڵار " جەین مالوی" لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆیتێرز وتی: پاش هێرشەکانی ٢٣ ی خەرمانان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان عەرەبستان شێوەی چنینی سەربازی هەڕەشەکەری ئێران نەگۆڕیوە.

ناوبراو هێرش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستانی هاوشێوەی هێرش بۆ سەر پاپۆڕ و نەوتهەڵگرەکان لە دەریای عومان و کەنداوی فارس وەسف کرد کە زۆر خێرا و نهێنی بە ئامانجیناردنی پەیامی هەڕەشە ئەنجام بوون.

دەریا سالار مالوی لە بەرگری لە ئەو لێکدانەوە ئاماژەیەکی نەکردە سەر زانیاری ئەمنیەتی ئەمریکا.بەڵام لە وەڵام بە پرسیارگەلێکسەبارت بە جووڵە مووشەکییەکانی ئێران لە هەفتەکانی دوایی وتی چالاکییەکانی ئێران بە وردی کۆنترۆڵ دەکرێن.

ناوبراو زیادی کرد جووڵە مووشەکییەکان ئێران کە کەی لە هومار دێنە دەرەوە و کەی دەبرێنەوە هومار لە ژێرچاوەدێریماندان.

ناوبراو لە کۆتاییشدا وتی: من سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێران ڕۆژانە ڕاپۆرت وەردەگرم و ئەنجامەکانی لێک دەدەمەوە.

News Code 28681

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =