نامەی کوردی سووریا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان/ جەخت لە یەکپارچەیی سووریا کرا

ئەنجومەنی سووریای دیموكراتی، بۆ نووسینەوەی دەستووری سووریا نامەیەكی ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی سووریای دیموكراتی لە نامەیەكدا كە ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و گێر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریای كردووە باس لەوە دەكات کە كۆمیتەی نووسینەوەی دەستوور بەبێ ئەوان سەركەوتوو نابێت.

ئەوان لەو نامەیەدا باس لەوە دەكەن كە ڕاگەیاندنی كۆمیتەی دەستووری سووریا بە بێ بەشداریی نوێنەری کوردەکان خزمەتی چارەسەركردنی دۆخی سووریا ناكات.

ئەو ئەنجومەنە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ۳۰% خاكی سووریا لەژێر دەستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دایە و بە شێوەیەكی راستەقینە شەڕی تیرۆریان كردووە، كەچی بۆچوونیان لە كۆمیتەی نووسینەوەی دەستوور وەرناگیرێت.

ئەونجومەنەكە راشیگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جەخت لە یەكپارچەی خاكی سووریا دەكاتەوە، بۆیە داوا دەكات پێداچوونەوە بكرێت و نوێنەری ئەوان لە كۆمیتەی دەستوور جێگیر بكرێت.

News Code 28679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =