ئیسرائیلیەکان و تەکفیرییەکان دەستیان لە ڕووداوەکانی عێراقدا هەیە

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: بێ گومان زایۆنی و پاڵپشتانی تیرۆریزمی تەکفیری، لە پشت ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراقن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی لە تویتێکدا لە هەژماری کەسیی خۆی نووسی: دەستە پیسەکانی بیانییەکان کە لەم ساڵانەی دوایی هەوڵیان داوە بۆ ناسەقامگیر کردنی عێراق، ئێستاش بە شێوەیەکی دیگە بەدوای ناسەقامگیر کردنی عێراقن.

ناوبراو لە درێژەدا نووسی: نابێ ئیزن بدرێت کە دوژمنان گەڵاڵەی داواکارییە مەدەنییەکانی خەڵک بەلاڕێ ببەن.

ناوبراو زیادی کرد: بێ گومان زایۆنی و پاڵپشتەکانی تیرۆریزمی تەکفیری، لە پشت ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراقن؛ بە بەرەکەتی ئەربەعینی حسێنی، ئەو پیلانەش پووچەڵ دەبێتەوە.

News Code 28676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =