حکومەتی عێراق دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە

سەرۆکى رەوتى سەدر داوا دەکات کابینەی حکوومەتی عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر، لە نووسراوێکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختە بەچاودێریی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات.

سەدر وتوویەتی: دەبێ بە دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی حکوومەت، دەستبکرێت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە بە چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکان.

سەدر وتوشیەتى،"ناکرێت ئێمە لە بێ بایەخکردنی خوێنی خەڵکی بێدەنگ بین".

لە رۆژی سێشەممەی رابردوو  خۆپیشاندان لە شارەکانی بەغدا، بەسرە، واست و نەجەف دەستیپێکردووە و ژمارەیەک بریندار بوونە و ژمارەیەکیش کوژراون.

News Code 28670

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =