لێژنەی بێ لایەن بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی عێراق پێکبێت

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق داوای لە حكومەتی وڵاتەكەی كرد روبەڕوی گەندەڵی ببێتەوە و لیژنەیەكی لێکۆڵینەوەی بێ لایەن پێكبهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ئەحمەد سافی نوێنەری، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لەمیانی وتاری هەینیدا رایگەیاند:"پێویستە هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق چاكسازی راستەقینە ئەنجامبدەن ."
ئەوەشی وت کە" بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە و روبەڕوبونەوەی گەندەڵیش دەبێت لیژنەیەكی بێلایەن پێكبهێنرێت".
هاوكات هۆشداری دایە ئەو كەس و لایەنانەی رێگری لە ئەنجامدانی چاكسازی دەكەن و دەیانەوێت داواكاریەكانی خەڵك جێبەجێ نەكەن.
وتیشی: "هەریەك لە دەسەڵاتی جێبەجێكار و دەسەڵاتی پەرلەمان بەرپرسیاریەتی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی لە ئەستۆیاندایە."
 

News Code 28668

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =