عێراق لە دۆخێکى هه‌ستياردایە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بە بشێوییەکانی عێراق پەیامێکی فەرمی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا سەبارەت بە بشێوییەکانی عێراق ڕایگەیاند: نابێت ناڕەزایەتییەکان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسايشى گشتى و تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بكات.

دەقی پەیامەکە:
بە نیگەرانییەوە لە ڕووداو و توندوتیژییەکانى ئەم چەند ڕۆژەى بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق دەڕوانین. خۆپیشاندانى مەدەنى و ئاشتیانە، مافێکى دەستوریى پارێزراوە، بەڵام نابێت بۆ توندوتیژى و پێکدادان و نانەوەى پشێوى و ده‌رچوون له‌ ياسا بگۆڕێت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسايشى گشتى و تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بكات.
كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى عێراق له‌دايكبووى ڕۆژ نين، به‌ڵكوو زاده‌ى ڕه‌فتار و سياسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانى ده‌يان ساڵى ڕابردووى حكوومه‌ته‌ يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى عێراقن و هيچ حكوومه‌تێك ناتوانێت له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا چاره‌سه‌ريان بكات. به‌ديهێنانى خواست و داواكانى گه‌ل، هاوكارى و پشتگيريى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانى ده‌وێت. پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ئێستا و داهاتووى وڵات، ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هه‌مووانه‌ و وريايى و داناييى هه‌مووانى پێويسته‌.
عێراق لە دۆخێکى هه‌ستياردایە کە پێویستى بە ئارامى و سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى هەیە، ئاڵۆزى و تێکدانى ئاسایش و ده‌رچوونى ڕووداوه‌كان له‌ كۆنترۆڵ، دۆخەکە خراپتر و دژوارتر دەکات، هیچ شتێک چارەسەر ناکات و هەموو گەلانى عێراق تیایدا زەرەمەند دەبن. داواکارین هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن، یاسا بپارێزن و به‌رژوه‌نديى باڵاى وڵات ڕه‌چاو بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
 

News Code 28667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =