عەبدولمەهدی: داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی عێراق دەهێنینە دی

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەبەیانی هەینی لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنی لە سەر شوێنگیری و هێنانە دی داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی عێراق جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەبەیانی هەینی لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنی لە سەر شوێنگیری و هێنانە دی داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی عێراق جەختی کرد.

عادڵ عەبدولمەهدی لە ئەو لێدوانەدا وێڕای داخوازی بۆ گەڕانەوە بە دۆخی ئاسایی لە فەرمان بە هەموو پارێزگاکانی عێراق بۆ پێکهێنانی کومیتەی یاسایی بۆ دڵنیایی لە توندوتیژی نەکردن لە بەرانبەر خۆپیشاندەران هەواڵی دا.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هیچ لەمپەرێک بۆ بیستنی دەنگی خەڵک نییە زیادی کرد کە داواکارییەکانی خەڵک بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی و نیگەانی سەبارەت بە داهاتووی گەنجان داواکاریگەلێکی ڕاستن و گەڵاڵەیەک ڕادەستی پەرلەمان دەکات کە بە پێی ئەوە دەوڵەت مووچە دەداتە بنەماڵە کەم داهاتەکان.

عەبدولمەهدی هەروەها لە ڕێککەوتن لە گەڵ دەسەڵاتی داد بۆ ئازادی تەواوی دەستگیرکراوەکان کە تاوانێکنیان نییە، هەواڵی دا.

شیاوی باسە کە نووسینگەی میدیایی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە بەیاننامەیەکی سەبارەت بە پێوەندی لە گەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران سەبارەت بە لێکدانەوە داواکارییەکان دەرکرد.

News Code 28664

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =