پاڵەوانی کرماشانی بە مەرگیشی ژیانی بەخشی

پاڵەوانێکی بۆکسی کرماشانی بە بەخشینەوەی ئەندامانی لەشی لە دوای مەرگی، ژیانی دووبارەی بەخشی بە چەندین کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: نەوید تەکلۆ بۆکسۆری کرماشانی کە بە هۆی مەرگی مێشکی لە نەخۆشخانەی ئایەتوڵڵا تاڵەقانی خوێندراوە، بڕیارە بە ڕەزامەندیی بنەماڵەی خێرخوازی ئەندامانی لەشی بە نەخۆشانی چاوەروان ببەخشرێت.

مەهدی محەمەدی وتیشی: تەرمی ئەو پاڵەوانە بۆکسۆرە سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (پێنج شەممە ١١ی مێهر) بۆ جوداکردنەوەی ئەندامانی لەشی ڕەوانەی تاران کرا.

ناوبراو وێرای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بۆ مەرگی ئەو پاڵەوانە، زیادی کرد: نەوید بە مەرگیشی مزگێنی‌دەری ژیان بە چەند نەخۆشانی چاوەروانی ئەم وڵاتە بوو.

News Code 28654

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =