ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی تورکیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فوراتین

نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری کوردستانی سووریا لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی سوپای تورکیا لە دژی رۆژهەڵاتی فورات، ڕایگەیاند: ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر رۆژهەڵاتی فوراتین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد شێخۆ نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری کوردستانی سووریا لە وتووێژ لە گەڵ یەمنی پۆلێتیکا، لە کاردانەوە بە درێژەی هەڕەشەکانی سوپای تورکیا لە دژی رۆژهەڵاتی فورات، ڕایگەیاند: تورکیا وەک چۆن دیموگرافیای عەفرینی گۆڕی، هەوڵی گوڕینی دیموگرافیای باکووری سووریا و رۆژهەلاتی فورات دەدات. ئەوە لە کاتێکدایە کە هیچکام لە پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سوریانی، ئێزدی، ئەرمەنی، ئاشووری، چەرکەزەکان و ... کە دانیشتووی باکووری سووریان ئەو پڕۆژەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان قبووڵ ناکەن.

شێخۆ بە ئاماژە بە جیدی‌تر بوونی هەڕەشەکانی تورکیا لە قناغی ئێستادا، ڕاشیگەیاند: ئەنقەرە نابێ فەرامۆش بکات کە رۆژهەڵاتی فورات وەک عەفرین نییە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ئیستادا چ لە باری سیاسی و چ لە باری ورەی سەربازییەوە لە دۆخێکی باشتر و بە هێزتردایە و ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات و کوردستانی سووریایە.

ناوبراو هەروەها جەختی لە بەهانەدران بە ئیرادەی گەل لە کۆمیتەی تۆمار کردنی دەستووری نوێی سووریا کرد و بیری هێنایەوە: ئێمە لە دانوستانەکان و پرسە هاوپەیوەندەکان بە دەستووری سووریادا بەشدار نەکراوین. کەواتە پابەندی ئەو بڕیارانەی لەوێ گیراون، نابین.

News Code 28651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =