پڕۆفسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ کۆچی دوایی کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە زانای ناوداری کورد ، پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ لە تەمەنی ۸۵ ساڵیدا كۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیزەدین مستەفا رەسوڵ دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ لە دایک بووی ساڵی ۱۹۳۴ی زایینی لە شاری سلێمانییە کە ساڵی ۱۹۵۱ لە خانەی مامۆستایانی بەغدا وەرگیراوە و دواتر لە سۆڤیەت بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێناوە، لە ساڵی ۱۹۶۶یش بوەتە مامۆستای زانكۆی بەغدا.

لە ساڵی ۱۹۹۲ لەسەر لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە بە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و یەكێكە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی نووسەرانی كورد.

عیزەدین مستەفا رەسوڵ زیاتر لە ۸۶ بەرهەمی نووسین و توێژینەوە و وەرگێڕانی هەیە و شارەزایی باشی لە زمانەكانی كوردی بە هەموو دیالێكتەكان و عەرەبی و فارسی و روسی هەیە.

News Code 28648

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =