نائارامییەکانی عێراق؛ ئامانجەکانی درۆ نیشان دانی پرسێک

لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی عێراق لە لێکدانەوەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە هەواڵی داوە بەڵام بڕێک لایەنەکان بە دوای قۆستنەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە بڕێک لە گەڕەکەکانی چەند شاری عێراق ناڕەزایەتی خەڵکمان بینی کە ڕیشەی لە باس و کێشە ئابوورییەکان دا بوو.

دەوڵەتی عێراق و هەڵبژێردراوی خەڵک و بەرپرسانی ئەو وڵاتە مافی خۆپیشاندانی یاسایی خەڵکیان بە فەرمی ناسی و قبووڵیان کرد هەندێ کێشە و گیر و گرفتی بژێوی ژیان و ئابووری هەیە. ئەوان جەختیان کرد کە شوێنگیری چارەسەری کێشەکان دەکەن.

 بەڵام جەختیان کردووەتە سەر زەروورەتی دووری کردن لە هەوڵی توندوتیژانە و نایاسایی و ڕووخانی شوێنە گشتییەکان کە لە لایەن بڕێک لایەنەکانەوە بۆ کەڵک وەرگرتنی سیاسی هان دراون.

لە درێژەی شوێنگیری ناڕەزایەتی و کێشەکان کە لە لایەن خەڵکی عێراقەوە هاتوونەتە ئاراوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە پاش کۆبوونەوەی نائاسایی بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکاریگەلێک کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانی ڕۆژی ڕابردوو هاتە ئاراوە و بڕێک کەس تێیدا کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون، بەڕێوە برد.

ئەو ئەنجومەنە وێڕای جەخت لە سەر مافی بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان و خواستە ڕەواکانی خۆپیشاندەران، هەوڵە خراپکارانەکانی خۆپیشاندەرانیان ئیدانە کرد.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەختی کرد: هەڵوێستی شیاو بۆ پاڵپشتی لە هاووڵاتیان و داراییە گشتی و تاکییەکان زەرووریە. هەموو هەوڵە پێویستەکان بۆ هێنانە دی خواستی ڕەوای خۆپیشاندەران ئەبێ بخرێتە گەڕ. مێدیاکان ڕۆڵی گرینگیان لە ئاگادار کردنەوە و گرینگایەتی پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەقامگیریی هەیە.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیش ڕایگەیاندبوو کە بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی ئارام مافی گەلی عێراقە.

لە هەمان پێوەندیدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : جیاوازیەک لە نێوان خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز کە خوازیاری بەدی هاتنی مافی یاسایی خۆیانن لە گەڵ هێزە ئەمنییەکان نییە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕوودانی رووداوگەلێک لە ئەو ناڕەزایەتیانە لەوانە پێکادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و ڕووخانی شوێنە گشتییەکان، لە دەسپێکردنی لێکۆڵینەوەی بەپەلە بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە هەواڵی دا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها هەمووانی بە ئارامی و دەرفەت نەدان بە کەسانیک کە خۆیان بۆ عێراق و خەڵکی ئەو وڵاتە داگرتووە، بانگهێشت کرد و لە سەر زەروورەتی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق جەختی کرد.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدریش لە پۆستێکی تویتەری و لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی گۆڕەپانی تەحریری بەغدا جەختی کرد: بەرپرسانی سێ دەسەڵاتەکە ئەبی لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرانە سەبارەت بە ڕووداوەکانی گۆڕەپانی تەحریر دەست پێبکەن.

ئەگەرچی " ڕاستی" ی ناڕەزایەتییەکان لە لایەن بەرپرسانەوە خەریکە لێک دەدرێتەوە بەڵام "ناڕاستی" ی ئەو ناڕەزایەتیانە لە لایەن بڕێک لایەن و میدیا ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانەوە لەوانە مێدیا سعوودییەکان نیشان لە ئامانجی خراپ دەدات. ئەو لایەن و مێدیاگەلە بە گەورە کردنەوە و گۆرانی ئەو ناڕەزایەتیانە بە کارێکی " ناڕاست" و درۆ لە هەوڵدان تا ئامانج و بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە ڕێگای ئەو ناڕەزایەتیگەلەوە ببەنە پێشەوە. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو گەورە کردنەوە هەوڵ بۆ هان دان و بەردەوام بوونی ئەو ناڕەزایەتیگەلەیە تا دەوڵەتی ئەو وڵاتە و لایەنەکانی بەرخۆدان بە پرسە ناوخۆییەکانەوە سەرقاڵ بکەن و خۆیان کەڵک لە ئەو دەرفەتە بگرن.

بەم پێیە کەناڵە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکان بە تایبەتی میدیا سعوودییەکان بە گەورە کردنەوە و درۆ نیشاندانی ناڕەزایەتییەکان هەوڵێکی بەربڵاو دەدەن بۆ هان دانی ناڕازیان بۆ درێژەدان بە خۆپیشاندانەکان. لە هەمان پێوەندیدا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە هەوڵێکی دەستێوەردانانە و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە خۆپیشاندانەکانی لە عێراق لە ژێر چاوەدێری دایە.

لە درێژەی ئەو ئامانج و هان دانەی بیرە گشتییەکان هێڵێکی مێدیایی کەوتە بەرچاو کە گوایە حەشدی شەعبی لە بەرانبەر ناڕازیان وەستاوە و هەوڵی توندوتیژانە دژی خەڵک ئەنجام دەدات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە بنەڕەتدا بەرەوڕوو بوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵک لە ڕیزی ئەرکەکانی حەشدی شەعبی نییە. خەریک کردنی حەشدی شەعبی لە قەیرانی ناوخۆیی یەکێک لە ئارەزووەکانی ئەمریکا، بریتانیا و ئیسرائیلە.

هاوکات بوونی ئەو ناڕەزایەتیانە لە گەڵ ڕاگەیاندنی لێکۆڵینەوەکانی دەوڵەتی عێراق سەبارەت بە بوردمانی بنەکانی حەشدی شەعبی و جەختی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە سەر ڕۆڵی راستەوخۆی ئیسرائیل لە ئەو هەوڵە لە لایەک و هاوڕێی نەکردنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە گەڵ ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکان ئەم دواییە لە لایەکی ترەوە، نیشان لە هان دانەکانی پشت پەردەی ئەو ناڕەزایەتیانەیە.

بەم پێیە و سەرەڕای هەبوونی کێشەی بژێوی ژیان و قەیرانی کار لە عێراق کە لەلایەن بڕێک لە چینە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە سەری نارەزایەتی هەیە و لە لایەن بەرپرسانی عێراقیشەوە قبووڵ کراوە و هەوڵ بۆ لێکدانەوەشی لە لایەن بەرپرسانەوە بەڵێن دراوە بەڵام بەردەوام بوونی ناڕەزایەتییەکان ناڕوونیگەلێکی لەم بارەوە دروست کردووە.

خستنە ژێر کاریگەریی ڕێپێوانی ئەربەعین و گەڵاڵەی دروشمی گوماناوی بۆ ڕێگری لە بەشداری خەڵک لە ئەو ڕێپێوانە لە لایەن بڕێک لە ناڕازیانیش لە ئەو خۆپیشاندانە جێی سەرەنجە کە نیشان لە دزەی بڕێک لایەنەکانی ئاژاوەگێڕە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لایەنەکانی سەدر و حزبی کۆمۆنیست کە زیاتر ڕێک خەرەکانی ناڕەزایەتییەکان لە عێراق بوون لە ئەو خۆپیشاندانە بەشدار نین و خۆیان بواردووە لە ئەوەی کە بچنە ڕیزی خۆپیشاندانەکانەوە.

News Code 28647

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =