برایانی کوردمان دڵ بە بەڵێنەکانی ئەمریکا خۆش مەکەن

وەزیری دەرەوەی سووریا لە گفتوگۆ لە گەڵ مەیادین سەبارەت بە پرسی جۆراوجۆر لەوانە جووڵەی تورکیا دژی دیمەشق و کومیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا و ناوچەی ئەمن و بڕێک پرسی دیکە قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەلید موعەلم وەزیری دەرەوەی سووریا لە گفتوگۆ لە گەڵ مەیادین وتی: ئەگەر تورکیا هەڵببژێرێت کە دراوسێ بێت کەواتە ڕێککەوتنی ئەدەنە ڕێگاچارەی ئاسایشی سنوورەکانە. نیشتەجێ کردنی ئاوارەکان لە لایەن تورکیاوە لە ناوچەی ئەمن پاکتاو کردنی ڕەگەزییە. مسۆگەر کردنی ئاسایش لە سنوورەکانی تورکیا بە داگیر کردنی ناوچەگەلێک لە وڵاتی دراوسێ دروست نابێت.

وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: ئێران لە سەرووی وڵاتگەلێکەوە بوو کە لە شەڕی سووریا دژی تیرۆریزم پاڵپشتی کرد. ئێران لە سووریا پاڵپشتی کرد لە حاڵێکدا کە بڕێک برای عەرەبمان وەکوو خەنجەرێک لە پشتەوەن. ئەمریکا بە پاگەندەی بەشداری لە شەڕی ئێمە دژی تیرۆریزم هاتنە سووریا. ئێران هێزێکی لە سووریا نییە بەڵام هەندێک ڕاوێژکاری هەیە کە هەوڵێکی بەرچاو لە شەڕ دژی تیرۆریزم دەدەن. ئێران هیچ چاوەڕوانیەکی لە سووریا نییە بەڵکوو هەماهەنگی نێوان ئێمە لە سەر بنەڕەتی ڕێزی بەرانبەرە.

ناوبراو زیادی کرد: چاوەڕوانی دەکرێت یەکەم کۆبوونەوەی کومیتەی یاسای بنەڕەتی لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: ئەوەی کە لە گەڵ ئەمریکا دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی هاوکاری دەکات هاووڵاتیەکی باش نییە و ئەبێ لێک بدرێتەوە. ناچە ژیر کۆنترۆڵەکانی هیزەکانی قەسەدە ئەبێ بچێتەوە ژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی دەوڵەتی سووریا. بە برا کوردەکانمان دەڵێم کە پشت بە ئەمریکا مەبەستن.

News Code 28646

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =