وەیس و ڕامینی فەخرەدین ئەسعەد گورگانی کرایە کوردی

لە ئەم بەشەدا، هەوڵێک دەدەین بۆ ناساندنی کتێبی " وەیسێ و ڕامین" لە دوکتۆر نەجمەدین جەباری. ئەو کتێبە وەرگێڕاوی "ویس و رامین" ی فەخرەدین ئەسعەد گورگانییە کە وەرگێڕەکە، ئەوەی بە ئەدەبیاتێکی ڕەوان و شیاو کردووەتە کوردی.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی وەیسێ و ڕامین یەکێک لە کتێبە سەرەنج ڕاکێشەکانە کە وەرگێڕەکەی، وردبینی تایبەتێک کە لە ئاستی توێژەرێکە لە کاری خۆی هەیبووە.

وەرگێڕدراوی بەرهەمێک لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە دژواری تایبەتی خۆی هەیە کە جگە لە توانایی و زاڵ بوونی وەرگێر بە سەر هەر دوو زمان، وەرەنج دانێکی تایبەتی دەوێت کە بچووکترین کۆتاییەک لە ئەو بوارە دەتوانێت خەسارێکی جیدی بگەیێنێتە بەرهەمەکە. کەم نین کتێبگەلێک کە دوو وەرگێڕ و بە شێوەی جودا وەریانگێڕاوەتەوە بەڵام لە کۆتاییدا یەکێک لە وەرگێڕانەکان سەرکەوتوو بووە و خوێنەری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

ئەو دڵەڕاوکێ و کێشە لە وەرگێڕانی بەرهەمە ئەدەبییەکان زۆر زیاترە چونکوو دەقە ئەدەبییەکان، هەست و فەزای خۆی هەیە و بە بێ گواستنەوەی ڕێکی ئەو هەستە و فەزا و سەرەنج نەدان لە وردەکارییە ئەدەبییەکان، ناتوانرێت چاوەڕوانی وەرگێڕانێکی سەرکەوتوو ببیت. زمانی ئەدەبی، زمانێکی هونەری و چەند ڕەهەندییە و لەبەرچاو نەگرتنی ئەو لایەنانە، بەرهەمەکە دێنێتە ئاستێکی خوارەوە.

هەر وەرگێڕانێک تەکنیک و ڕێگای خۆی هەیە. وەرگێڕانی شێعر، ڕێکار و شێوەی تایبەتی هەیە؛ وەرگێڕانی چیرۆک و ڕومانیش هەر بە هەمان شێوە، وەرگێڕانی کتێبی زانستیش ئەبێ ئامانجێک،شوێن بگرێت کە بە بێ سەرەنج بە ئەو ئامانج و مەبەستانە و نەناسینی بەردەنگ و چاوەڕوانییەکان لە ئەو کتێبە، وەرگێڕانەکە بەرەو لەناوچوون دەبات.

وەیسێ و رامین چیرۆکێکە بە زمانی شیعر لە فەخرەدین ئەسعەد گورگانی. ئەو بەرهەمە یەکێک لە هەوڵە سەرەتاییەکانە بۆ وتنەوەی چیرۆک لە ئەدەبی فارسیدا کە ئەگەر بە پێوەری ئەمڕۆیی بڕوانین پێیدا و ڕەخنەی لە سەر بگرین، کەم و کۆڕیی هەیە بەڵام لەبەر ئەوەی کە یەکێک لە سەرەتایی ترین هەوڵەکانە لە ئەو بوارە، ئەو کەم و کۆڕیگەلە زۆر ئاسایین. خاڵێک کە لێرە گرینگە زمانی ڕەسەن و مەتەڵگەل و وتەگەلێکی خەڵکین کە لە ئەو بەرهەمە هێنراوە.

هەروا کە دیارە بۆ وەرگێڕ، وەرگێڕانی ئەو باسانە چەندە دژوار و تاقەت بەرە بە تایبەتی ئەوەی کە ئەگەر نەتوانی وشە یان چەمکێکی بەرانبەر بۆ ئەو مەتەڵگەلە بدۆزیتەوە و زیاتر لە ئەوە کە نەتوانی وێنە، کردەوە، قسە و ... ی بەرهەمەکە بە باشی نیشان بدەی.

هەر بە هەمان ئەندازە حاڵاتی دەروونی، کردەوە نیشانەدارەکان، زمانی چیرۆک، کەسایەتی و ... بۆ وەرگێڕێکی بەرهەمی هونەری زۆر دژوارە کە بە بێ سەرەنج و بیر کردنەوە لە سەریان، ئاکامی کارەکەش بێ ئاکام و سوودە.

سەرەنجێک کە وەرگێڕی ئەو بەرهەمە هەیبووە لە ئەو بوارە زۆر جێی دەسخۆشییە. تەنانەت سەرەنج لە ئاوڵکردار، ئاوڵناوەکان لە چاوی دوور نامێنن و جودا لە ئەوەی کە وشەیەکی بەرانبەری لەباری بۆیان هەڵبژاردووە، بایەخەکانی ناو بەرهەمە سەرەکییەکەشی بە تواوەتی و بە وردی ڕەنگ داوەتەوە.

بۆ نموونە کاتێک کردەوەیەک لە بەرهەمە سەرەتاییەکە تا ئاستێک کە لە لایەن شاعیرەکەوە بەیان کراوە وەرگێڕەکەش بە پشت بەستن بە بایەخەکان نە کەمتر و نە زیاتر باسی لێوە کردووە.

ئەو بەرهەمە بە دەق(نەسر) وەرگێڕدراوەتەوە بەڵام بە پێێ حاڵ و فەزای چیرۆکەکە، بەشگەلێکی بە شیعر وەرگێڕاوەتەوە کە ئەوە نیشانەی زەوقی وەرگێڕەکەیە. ئەو بەشانە لە کاریگەری زیاتری چیرۆکەکان زۆر بە سوودە.

لە کۆتاییدا و بە هەموو ئەو باسانەوە کە بەیان کرا، زمانی ڕەوان، جوان و هونەرمەندانەی وەرگێڕ کە نیشانەی زاڵ بوون بە سەر زمانی مەبەست(کوردی)ە، بەرهەمەکەی جوانتر کردووە کە خوێنەرانی ئەو بەرهەمە لە پاڵ چێژێک کە لە چیرۆک دەیبەن، دەتوانن خەزێنەری وشەی زمانی دایکی خۆیان دەوڵەمەندتر بکەنەوە و زیاتر بەهرەی لێ ببەن.

لە ڕاستیدا، هەوڵی وەرگێڕی ئەو کتێبە، وەکوو هەوڵی یاریزانێکی پەت بازە کە ئەگەر بچووکترین ترازانێکی هەبێت لە هەنگاوەکانی، پاشهاتێکی سەختی بۆی بەدواوە دەبێت و دەتوانرێت بوترێت یاری ئەو لە گەڵ پەتی وشەکان لە ئاستێکدا هونەرمەندانە و وردبینانەیە کە ئاکامی کارەکە، وەرگێڕانێکی زۆر شیوا، جوان و هەنەرمەندانەیە و بەرهەمەکەی بردووەتە ئاستی بەرهەمێکی باڵای ئەدەبی.

News Code 28644

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =