بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداری سناتۆر تامی بۆڵدوین ئەندامی ئەنجومەنی سنای ئەمریکا لە حزبی دیموکرات جەختی لە زەروورەتی کەم کردنەوەی ناکۆکییەکان لە ناوچەدا کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق، لایەنەکان لەو دیدارەدا کە بە بەشداریی ماتیو تولێر باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق سفیر آمریکا در عراق لە کۆشکی ئاشتی بەغدا بەڕێوەچوو، جەختیان لە پەیوەندیی دوو لایەنە و پاڵپشتی لە عێراق بۆ سەرکەوتنی یەکجاری بە سەر تیرۆریزم لە رێگەی ئاوەدان کردنەوە و گۆرانکاریی ئابووری کرا.
هەروەها گۆڕانکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و زەروورەتی کەم کردنەوەی ناکۆکییەکانی ناوچە لە پرسە داکۆکی لە سەر کراوەکانی ئەو دیدارە بوو.
بۆچوونی ئێوە