ئێران دەستی نەبووە لە هێرشی ئارامکۆ/ گەمارۆی ئێران کاریگەریی لە سەر ئابووری جیهان بووە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی دەستهەبوونی ئێران لە هێرشی مانگی ڕابردوو بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ، بە دەستەوە نییە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەوڕۆ (چوارشەممە) پاش دیداری لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی هاوتای ئێرانی خوی، ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی دەستهەبوونی ئێران لە هێرشی مانگی ڕابردوو بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ، بە دەستەوە نییە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەو وتانەی لە دانیشتنی سەرەکیی کۆڕبەندی حەوتەی وزەی ڕووسیا کە لە ناوەندی پیشانگایی مانژی مسکۆ بەڕێوە چوو، ڕاگەیاند  وتیشی: ئێران خاوەن دەفرایەتی و پوتانسیەلی زۆر باڵایە و ئەکتەرێکی گەورەیە لە بازاڕی وزەی جیهاندا. بەلام بە داخەوە بە هۆی سیاسەتی گەمارۆی دەوڵەتی ئەمریکا، تاران ناتوانێ بە تەواوی پلانەکانی خۆی بباتە پێش و دەفرایەتی خۆی نمایش بکات و ئەوە زیانێکی گەورەی لە ئابووری و بازڕی نەوتی جیهان داوە.

شایانی باسە، کۆڕبەندی نێودەوڵەتی وزەی ڕووسیا ئەوڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی بەرپرسان و وەزیرانی وزەی دەیان وڵاتی جیهانی لە ناوەندی پیشانگایی مانژ لە نزیکی کۆشکی کرەملینی مسکۆ کرایەوە.

News Code 28642

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =