سه‌قامگیریی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ پێكه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: ئه‌وه‌ی لای ئەو گرنگه‌ کە دەبێ جه‌ختی له‌سه‌ر بکاتەوە ئەوەیە کە سه‌قامگیریی له‌ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ پێكه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ لە وتارێکدا له‌ كۆنفرانسی ده‌رخستنی ستراتیژییه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه‌ رایگەیاند: "ئه‌گه‌ر سه‌قامگیریی سیاسی نه‌بوو، ته‌بایی و یه‌كڕیزی نه‌بێت توندوتیژیی رووده‌دات."
هەروەها لەمبارەوە خەندان نووسی، مەسروور بازرانی وتوویەتی: "یه‌كه‌م كاری من ئه‌وه‌یه‌ ده‌سته‌یه‌كی كاركردن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكبھێنین و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه‌."
 ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ئێمه‌ گرنگی به‌ داهاتوو ده‌ده‌ین و مانای ئه‌وه‌ نییه‌ جیاوازیمان نییه‌، به‌ڵام گرنگه‌ له‌ رێگه‌ی هاوبه‌شییه‌كی سه‌قامگیر، مافه‌ بنچینه‌یی و ده‌ستورییه‌كانی هه‌ردو لا ده‌سته‌به‌ر ببێت."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: ده‌مانه‌وێت دڵنیایی هه‌بێت بۆ جێ به‌جێ بوونی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان، ده‌مانه‌وێت مافی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین له‌ داهاتی عێراق و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت.
 ئەوەشی دووپات کردەوە کە " به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌ رێگایه‌ی له‌ مادده‌ی ۱۴۰ی ده‌ستوری عێراق دیاریكراوه‌ و نابێت لایه‌نێك به‌ ته‌نها ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ بكات و ده‌مانه‌وێت به‌ هاوبه‌شی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كان به‌ڕێوه‌ببرێن".
 ڕاشیگەیاند کە "نه‌وتی كه‌ركووك پێكه‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كه‌ین و سیاسه‌تی بازرگانی پێكه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ده‌توانین رێككه‌وتنێكیش بهێنینه‌ ئاراوه‌ هاوتای ده‌ستور بێت، ده‌مه‌وێت باسی مافه‌كانی كوردستان بكه‌ین، له‌ بواری داهات ده‌توانین خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ده‌توانین له‌ داهاتوودا وه‌به‌رھێنان زیاتر بكه‌ین و ده‌رفه‌تی زیاتر بڕه‌خسێنین.

News Code 28632

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =