کاردانەوەی موقتەدا سەدر بە خۆپیشاندانەکەی بەغدا

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كان ئاگادار كرده‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ تویته‌ری خۆی داوای له‌ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ له‌و توندوتیژیانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غداد كه‌وته‌وه‌.

میللەت پرێس نووسی: دوێنێ نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندانیان له‌ دژی كه‌میی خزمه‌تگوزاری و بێكار و گه‌نده‌ڵی ساز كرد.

خۆپیشانده‌ران پردی جمهوریان به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز كه‌ باره‌گای حكومه‌ت و دیپلۆماتكارانی بیانیی لێیه‌، په‌ڕینه‌وه‌ و ته‌لارێكیان سووتاند كه‌ چێشتخانه‌یه‌كی توركی تێدا بووه‌ و له‌وێوه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆمبی فرمێسكڕێژیان ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كردووه‌.

خۆپیشاندانه‌كه‌ توندوتیژیی لێكه‌وته‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ۳ كه‌س كوژران و ۶۰ی تریش برینداربوون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ سەرچاوە لە بریندار بوونی ۲۰۰ کەس کردووە.

News Code 28623

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =