دەستگیریی چەند سیخوڕی ئەمریکی و بریتانی/ ۲ دادوەری پێشووی دەزگای قەزای ئێران دەستگیر کران

وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران لە دەستگیری چەند سیخوڕی ئەمریکی و بریتانیایی و هەروەها دەرچوونی بڕیاری دەستگیری بۆ دوو دادوەری ئێرانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسین ئیسماعیلی ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی هەفتانەی خۆیدا ئاماژەی دایە هەندێ حوکم کە بپ سیخوڕەکان دەرکراوە و وتی: کەسێک بە ناوی عەلی نەفەریە بە تاوانی سیخوڕی بۆ سیا سزای ۱۰ ساڵ زیندان و گەڕانەوەی ۵۵ هەزار دۆلار کە لە سیای وەرگرتبوو، بەسەردا سەپاوە.

 وتیشی: محەمەد ئەمیر نەسەب، سیخوڕی دەزگای هەواڵگریی بریتانیا و محەمەد باباپوور بە ۱۰ ساڵ زیندان حوکم دراون.

 سەبارەت بە دەرکردنی سزا بۆ سەرپەلی باندەکانی مادەی هۆشبەر، ئیسماعیلی وتی: کەسێک کە ۱۰۶۲ کیلۆ مۆرفین و چوار تۆن تریاکەوە گیراوە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.

 وتەبێژی دەسەڵاتی داد سەبارەت بە دەستگیری (ب. ق)ڕاپرس و دادوەری پێشووی دادگای فەرهەنگ و میدیای ئێران ، وتی: ئەو دادوەرە و دادوەرێکی خانەنشین کراویش دەستبەسەرن و دۆسیەیان چووەتە بەردەم دادگە.

News Code 28616

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =