شانۆی "ئەزموونەکانی ئەم دواییە" لە سنە نمایش کرا

شانۆی "ئەزموونەکانی ئەم دواییە" لە نووسینی ئەمیر ڕەزا کوهێستانی و دەرهێنانی زەهرا محەمەدی بۆ ماوەی ١٠ شەو (لە ٨ تا ١٨ی ڕەزبەر) لە پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە نمایش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانۆی "ئەزموونەکانی ئەم دواییە" لە ئامادە و ئاراستە کردنی فێرگەی ئازادی هونەرگەلی نمایشی شانۆ و یەکەی نمایشی حەوزەی هونەری کوردستان بە سەرپەرەشتیی عوبەید ڕۆستەمی بڕیارە بۆ ماوەی ١٠ شەو (لە ٨ تا ١٨ی ڕەزبەر) لە پلاتۆی نمایشی مێهری پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە نمایش بکرێت.

ئەم شانۆیە لە نووسینی ئەمیر ڕەزا کوهێستانی و دەرهێنانی زەهرا محەمەدی‌یه و تێیدا رۆژین سوورسووری، سەهەند توورانی، پەریسا قولی پوور، سارینا توورانی، سروور خۆش ئیقباڵ و محەمەد ڕەزا ڕانین دەوری سەرەکی دەگێڕن.

"ئەزموونەکانی ئەم دواییە" بە سەرهاتی چەندین بەرە لە ماوەی زیاتر لە یەک سەدە (لە ساڵی ١٩٠٠ی زایینی تا ئێستا)یە کە تێیدا چەمکەکانی عەشق، خیانەت، مەرگ، ئیمان، ترس، دڵەراوکە و دڕدونگی، بەرە لە دوای بەرە دووپات دەبنەوە.

News Code 28615

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =