ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کۆبووەوە و جەختی لەبەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دوێنێ کۆبووەوە و دواتریش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی دا کە "تورکیا ھەوڵەکانی خۆی لەبارەی پڕۆژەی دروستکردنی ناوچەی ئارام بەمەبەستی گەڕانەوەی پەنابەرانی سوری، زیاد دەکات".
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان،  سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو.
ھاوکات جەخت لەسەر بەردەوامی "ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ" لە هەرێمی کوردستان کوردستان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کراوە.
 

News Code 28613

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =