ڕووسیا مووشەکی بەژپێوی ناڤۆکی تاقی کردەوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە تاقی کردنەوەی سەرکەوتووانەی مووشەکی تۆپۆل ئێم بە توانای گواستنەوەی کڵاڤۆکی ناڤۆکی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە پەیامێکی تویتەری لە تاقی کردنەوەی سەرکەوتووی مووشەکی باڵستیک و بەژپیوی تۆپۆل ئێم هەواڵی دا کە لە بنکەی گەردوونی پلستک هەڵکەوتوو لە ٨٠٠ کیلۆمەتری باکووری مسکۆ و بە مەودای ٢٠٠ کیلۆمەتر لە شاری جەمسەری ئارخانگلسک هاوێژرا.

ئەو مووشەکە کڵاڤۆکێکی دەسکردی سەرکەوتووانە گەیاندە مەبەستێک لە نیمچە دوورگەی کامچاتکا.

ئەو هاویشتنە تاقی کردنەوەییە بە مەبەستی پشت ڕاست کردنەوەی توانانیی سیستەمی مووشەکی تۆپۆل ئێم ئەنجام درا.

ئەو سیستەمە دەتوانێت کڵاڤۆکی ٨٠٠ کیلۆ تۆنی بە گوڕی لەناو بردنی ٨٠٠ هەزار تۆن تی ئێن تی بهاوێژێت کە ٣٠ هێندە بەهێزتر لە توانی بۆمبی ناڤۆکییە کە لە ناکازاکی ژاپۆن تەقیەوە.

News Code 28610

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =