دادگایی کردنی نهێنی ژنانی داعشی لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

ڕاپۆرتەکان باس لە دادگایی کردنی نهێنی ژنانی داعشی لە کەمپی "الهول "ی سووریا دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، کەمپی الهول هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بنەماڵەی داعشییەکانی تێدایە ئەو ڕۆژانە پێکدادانی زۆری تێدا دەبینرێت.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ژنانی داعشی لە ئەو کەمپە دژی ژنانی تر دادگای نهێنی پێک دێنن.

ئەو کۆبوونەوەگەلە بە تۆمەتی دووری کردن لە هزری داعش و چوونە دەرەوە لە ئەو پێکهاتە تیرۆریستییە بەڕێوە دەچێت.

هەروەها لە پێکدادانەکان لە نێوان دانیشتووانی ئەو کومپە و هێزە کوردییەکان کە ئەرکی ئیدارەیان لە ئەستۆیە، ژنێکی داعشی کوژرا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

News Code 28609

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =